خانمە گۆرانیبێژی کورد ساندرا ئەلێساندرا، نوێترین کلیپی خۆی بە زمانی ئیسپیانی بڵاوکردەوە.
ساندرا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئنیستاگرام" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "HOLA CHIKOS" بڵاوکردەوە کە تێکستەکەی لەلایەن ئاریۆ نوسراوە، کاری میوزیکی لەلایەن تایم بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن رەوەند جەوادەوە بۆ ئەنجامدراوە، وەک لە کلیپەکەدا دەردەکەوێت ساندرا جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و بۆتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ساندرا ئەلێساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە و دانیشتوی وڵاتی سویسرایە، دەرچوی بەشی بازرگانیە، پێی وایە هونەر ئازادە و لە رێگای زمانەوە دەتوانین کەلتوری یەکدی بناسێنین.