ئاماری نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق

دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی چەند شارێکی عێراق بڵاوکرایەوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش خۆپیشاندەران بە “تێکدەر” ناودەبات.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ جارێکی دیکە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق دەستیپێکردەوە چەند خۆپیشاندەرێک دەستگیرکران وهێزە ئەمنییەکانیش هێرشیان کردووەتەوە سەر خۆپیشاندەران لە نزیک شەقامی ڕەشید لەلای پردی ڕەشید و بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژراون و ٢١ خۆپیشاندەریش برینداربوون.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ خالد مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی" فەرماندەی دەستگیرکردنمان بۆ چەند کەسێک دەرکردوە کە کاری تێکدەرانەیان ئەنجامداوە و لەچەند ڕۆژی داهاتودا دەستگیریان دەکەین".

 

سەرەتای‌ ئەم مانگە خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری‌ عیراق دەستی‌ پێكرد و خۆپیشاندەران داوای‌ ئەنجامدانی‌ چاكسازی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ و دابینكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و هەلی‌ كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی‌ حکومەتی عیراق.

 


.

 


PM:08:51:26/11/2019