هەنگاو: لەماوەى یەک هەفتەدا لە کرماشان ٣٤ خۆپیشاندەر شەهید کراون

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی پارێزگای کرماشان لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر کە هەزار کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکردووە: لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردووی پارێزگای کرماشان ٣٤ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە کە ناسنامەی ١٩ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" لە ڕؤژی شەممە هەتا پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو،١٢٣٠ کەس لە شارەکانی کرماشان، جوانرۆ، سەرپێڵ زەهاو و ئیسلاماوا دەستبەسەر و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش لە شارەکانی جوانڕۆ و کرماشان بریندار کراون".

 

لە هەواڵەکەدا هەنگاو ئەوەشی خستۆتەڕوو: دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعات و سپا و تەنانەت بەندیخانەی دێزڵئاوا ئاخێنراوە لە دەستبەسەر کراوان و لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیڕاون و هێندیکیان بە برینداری و بەببێ ئەەوەی چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت دەستبەسەر کراون.



AM:09:27:28/11/2019