وێنە.. شانۆ بەکر فەرەج لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ هاوژینەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

 

شانۆ بەکر، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستارام" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە کەبۆتە جێی سەرنجی ھەندێک لە فانەکانی.

 


شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.
 

شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.




PM:09:53:29/11/2019