عەلاوی: پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر لە عیراقدا پێکبهێنرێت

ئەمشەو هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتیمانی عیراقی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر لە عێراق پێکبهێنرێت و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات".

 

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانی دەشڵێت"عادل عەبدولمەهدی کێشە گەورەکە نیە، بەڵکو بەشێکی بچووکی کێشەکانی عیراق سەرۆک وەزیرانی ئێستایە، کێشەی عیراق سروشت و پێکهاتەی پرۆسەی سیاسی عیراقە کە وڵاتی بەرەو داڕووخان بردووە".

 

ناوبراو وتیشی" کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق هەڵبوەشێنرێتەوە و کۆمیسیۆنێکی نوێ پێکبهێنرێت".

 

ئەم وتانەی عەلاوی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی عیراق دەکات. 

 



PM:10:49:29/11/2019