شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عیراق پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە دانیشتنی شەوی ڕابردووی پەرلەمانی عیراقدا سەرجەم بڕگە و مادەكانی پڕۆژەی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد.
سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، بەپێی یاسا نوێیەكە كۆمسیۆن لە حەوت دادوەر و دوو ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەت پێكدێت و بەڕێوەبەرەكانی پێشووی كۆمسیۆن دەگوازرێنەوە فەرمانگەكانی دیكە و كارمەندەكانیش لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە بە تیروپشك ناوی ئەو دادوەرانە دیاری بكرێت كە دەبنەئەندامی كۆمسیۆنی عیراق.