جێمی ڤاردی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی لیستەرسیتی، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردایەتی یانەکەی بۆ بردنەوە لە ئەستۆن ڤێلا ٤-١ کردو توانی دوو گۆڵ تۆماربکات وپێشەنگی گۆڵکاران داگیر بکات.
هەروەها یانەکەشی بە کۆکردنەوەی ٣٨ خاڵ لە ١٦ هەفتە دووەمی خولی ئینگلتەرایەو ٨ خاڵ لە لیڤەرپوڵی یەکەمەوە دوورە.
ریزبەندی گۆڵکاران بەمشێوەیە پاش هەفتەی ١٦ی خولەکە:
1-
ڤاردی لە یانەی لیستەرسیتی ١٦ گۆڵ
2-
ئەبراهام لە چێڵسی ١١ گۆڵ
3-
راشفۆرد لە یانەی مانچستەریونایتد ١٠ گۆڵ
4-
ئۆبامیانگ لە یانەی ئارسناڵ ١٠ گۆڵ
5-
ئەگوێرۆ لە مان سیتی ٩ گۆڵ
6-
مانی لە لیڤەرپوڵ ٩ گۆڵ
7-
کەین لە تۆتنهام ٩ گۆڵ