" قسەی دەسەڵاتداران هیچ بەهایەکی نییە کاتێک لەسەر ئەرزی واقیع گۆڕانکاری نەبینرێت "

کەمێک پێش ئێستا شاسوار عبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی بانگەشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوەو دەڵێت"  قسەی دەسەڵاتداران هیچ بەهایەکی نییە کاتێک لەسەر ئەرزی واقیع گۆڕانکاری نەبینرێت و گیرفانی هاوڵاتیان و خزمەتگوزاری وەک پێشوتر خراپ بێت".

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیەماکەیدا وتیشی" پێشتر ئەگەر بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دابنرایە لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردە بوو، بەڵام ئێستا دەبێت ئەوان کتاب بنێرن بۆ وەزیر و نوسینگەی وەزیریش بۆ بەردەم وەزیر "

 

شاسوار عبدولواحید لە بارەی پەیوەندیەکانی بەغدا و هەرێم دەشڵێت" نەوتی هەرێم بەهاوبەشی هەناردە دەکرێت، ئەگەر نەوتی هەرێم بە هاوبەشی هەناردە دەکرێت داهاتەکەی بۆ کێیە، تا ئێستا هاوڵاتیان سێ مووچەی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، ئەمە چی سوودێکی تیایە بۆ هآوڵاتیان".

 

 



PM:08:27:08/12/2019