ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگەیاند" له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ماوه‌ی سێ رۆژه پاره‌كه‌ی به‌غدا كه ۳۱۷ ملیار دیناره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی دراوه‌و خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".
سەرچاوەکە بانکی ناوەندی عێراق وتیشی" وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌توانن به‌پێی رێككاره‌كانی خۆیان مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش بكه‌ن كه ماون مووچه وه‌رگرن و له پاره‌كه‌ی به‌غدا مانگانه مووچه‌یان پێده‌درێت".
هاوکات لای خۆشییەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت".
وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی کوردستان، کۆی مانگه‌که هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی ١٣ ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره، "واتا له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا ٢٢.٦٧ دۆلار شه‌ست دراوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی".