مەزڵووم کۆبانێ: بڕیاره‌كه‌ی‌ واشنتن رێگه‌ له‌ ئەنقەرە ده‌گرێت كه‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ دیكه‌ ئه‌نجام بدات

ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە توتێکیدا ڕایگەیاند" بڕیاری‌ بەجینۆساید ناساندنی‌ كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان له‌لایه‌ن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوه‌، رێگه‌ له‌توركیا ده‌گرێت كه‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ دژی‌ كورد ئه‌نجامبدات‌ و رۆژئاوای‌ كوردستان داگیر بكات".

 

مەزڵووم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" له‌ لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە نوسینێکیدا دەڵێت" بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران په‌یامێكی‌ روون ‌و راشكاوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆمه‌ڵكوژی له‌ سه‌ده‌ی ٢١ دا‌ رێگه‌ پێنه‌دراوه‌".

 

کۆبانێ لە پەیامەکەیدا دەشڵێت" بڕیاره‌كه‌ی‌ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕێگه‌ له‌توركیا ده‌گرێت كه‌ كۆمه‌ڵكوژیی‌ دژی‌ كورد ئه‌نجامبدات‌و ڕۆژئاوای‌ كوردستان داگیر بكات".

 

پەیامەکەی مەزڵووم کۆبانێ لە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەكۆی دەنگ بڕیاری بەجیۆناساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی پەسەندكرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجومەنی نوێنەران بەفه‌رمی دانی بەجینۆسایدی ئەرمەنەكاندا نابوو.

 
بڕیاره‌كه‌ی‌ ئەنجومەنی پیران نیگه‌رانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ رایگه‌یاند، "ئه‌م بڕیاره‌ كارپێكراو نییه‌، پابه‌ند نابین پێوه‌یی‌و بریارێكی‌ شه‌رمه‌زاریی به‌سیاسیكردنی مێژوییه‌.

 


PM:01:12:14/12/2019