وێنە.. بزانە میران عەلی چی بۆ خۆشەویستەکەی نووسیووە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاوی کوردستان "میران علی" پۆستێک بۆ خۆشەویستەکەی دەنووسێت.

 

میران عەلی، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئنستاگرام" لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی خۆشەویستەکەی دەکات و دەڵێت" بـەرادەیەک خۆشم دەوێـی کـەسم وا خۆش نـەویـستـوە، جـگـە لـەتـۆ دەستی کـەسم بـەو شـێـوەیـە نـەگـرتـوە، ئـەترسم گـەر تـۆ لـەدەسـت بـەم دڵـم جـێـی کـەس نـەکـاتـەوە، کـەس نـەتـوانـێ وەکـو تـۆبێ وەکـو تـۆ دڵـم بـاتـەوە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەک پێش ئێستا لەڕێی پرسیار و وەڵامی ستۆری لاپەڕەی خۆی لەوەڵامی چەند پرسیارێکدا میران عەلی هەوادارانی کردەوە  کە عاشقە‌ و‌‌ عاشقەکەی بەهەموو دنیا نادات.

 

هاوکات هەر لەوەڵامی پرسیاری چەند هەوادارێکی کە ئایا لەگەڵ شەبنەم بارانی لە پەیوەندیدان، چونکە شەبنەم زۆربەی کات گرنگی بە گۆرانیەکانی میران دەدات و پەیام و دڵی سوری دادەنێت لە سناپەکانی میران عەلی لە وەڵامدا بەپێکەنینەوە دەڵێت بەڵێ پەیوەندیمان هەیە و شەبنەم بارانیم خۆش دەوێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە چەند جارێک‌ دەنگۆی پەیوەندی نێوانی شەبنەم و میران بڵاوبووەوە بەڵام هیچ کامیان بە ڕاستەوخۆ ڕیان نەگەیاندووە بەڵام لە ئێستادا لە زاری میران عەلیەوە پشتڕاست کرایەوە‌ کە‌ خۆشەویستن‌.

 

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. 

 




AM:11:50:15/12/2019