کەندا یەک ملیۆن پەنابەر وەردەگرێت

حکومەتی کەنەدا رایگەیاند، یەک ملیۆن پەنابەر لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ وەردەگرێت.

 

جاستن ترودو سەرۆک وەزیرانی کەندا رایگەیاند" پلانێکی هەیە بۆ وەرگرتنی یەک ملیۆن پەنابەر، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەیەکی وەرگرتنی پەنابەریان هەیە دەیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

پلانەکە بەو شێوەیەیە، کە سەرەتا پەنابەرەکان لە لادێ نیشتەجێدەکەن وخزمەتگوزاری تەواویان بۆ دابین دەکەن. هەوەها زەمینە بۆ ئەوانەش خۆش دەکەن کە لەبواری مافی مرۆڤ و رۆژنامەوانیدا کاردەکەن.

 

حکومەتی کەندا بڕیاری داوە ئەو رسووماتانەش هەڵگرێت کە مەرجە پێویستەکانی تیایە.

 


PM:05:29:15/12/2019