رێکخراوێکی ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ: لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ٣٠٤ کەس کوژراون

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەیانێکدا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بە " ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ " ناسراوە ڕایگەیاند" لە خۆپیشاندانەکانی ئیراندا ٣٠٤ کەس کوژراون".

 

لە بەیانەکەدا ئەمنستی ئاماژەی بەوەشکردووە" بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ٣٠٤ خۆپیشاندەری ئێرانی کوژراون کە لە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، لەنێو کوژراوەکاندا دە کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵییەوەن".

 

هاوکات رێکخراوەکە داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە ئەو کەسانە بەبی مەرج ئازاد بکرێن کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون و داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە بەرامبەر دۆخی ئێران بێدەنگ نەبن.

 

دوای ئەوەی ناوەڕاستی مانگی رابردوو حکومەتی ئێران بڕیاریدا نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە، هەزاران هاوڵاتی لە بەشێک لە شارەکانی ئێران دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون.

 



PM:06:39:16/12/2019