ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٨ى كانونی یه‌كه‌م مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولی ژمارەیەک وەزارەت دابەشدەکرێت.


به‌پێى خشته‌ی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و هێزه‌كانى رێره‌ڤانی و به‌رگرى فریاكه‌وتن و پاسپۆرت و نیشنگه‌ و پۆلیسی پاراستنى داموده‌زگاكانى نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئەم مانگە زووتر دابەشدەکرێت و بڕیاره‌ تا پێش پشووی سه‌ری ساڵ مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێت.

 


AM:09:20:18/12/2019