سێ هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپە لەلایەن ئاکەپەوە دەستگیرکران

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگاری موش لە باکوری کوردستان ڕایگەیاند" هەر یەک لە شارۆچکەکانی (گمگم و کۆپ) وکۆمەڵگەی (ئەرەنتەپە) سەر بە شارۆچکەی کۆپ، لەسەر کارەکانی خۆیان دورخرانەوە و لە شوێنی ئەوان قەیوم وەک قایمقامی ئەو شارۆچکانە دانراون".

 

هەرسێ شارۆچکەکە لە پارێزگای موش لە ژێر دەستی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) دا بوون.

 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان خۆسەپێن دامەزرێنران، محەمەد ئیلیدی قایمقامی کۆپ بووەتە سەرۆکی شارەوانی کۆپ و لیز، ئەرتوغرول ئاڤجی، قایمقامی گومگمیش بووەتە سەرۆکی شارەوانی گومگم.

 

 



PM:02:09:18/12/2019