کۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سبەینێ دواخرا

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەهۆی بایکۆتی کورد و تەواو نەبوونی نیسابی یاساییەوە، کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتژمێر ١ ی سبەی سێشەممە ٢٤ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دواخرا.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر ئەو بڕگانەی لە یاساکەدا ماون و پەسند نەکراون. لە دوو کۆبوونەوەی رابردوودا، لە کۆی ٥٠ ماددە، تەنیا ١٤یان پەسندکراون، و هەریەک لە ماددەکانی ١٥ و ١٦ زۆرترین ناکۆکییان لەسەرە، کە تایبەتن بە بازنەکانی هەڵبژاردن و رێژەی دەنگدان.

 



PM:09:41:23/12/2019