وێنە.. شارا ئیبراهیم بەستایلێکی تەواو جیاوازەوە دەردەکەوێت

خانمە بێژەری ناسراوی باشوری کوردستان، شارا ئیبراهیم لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت. 

 

شارا کە ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرناکەوێت، لە نوترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە کە سەرنجی بەشێک لە فانەکانی ڕادەکێشێت، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت شارا بە جل و بەرگێکی کوردی دەردەکەوێت کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 

 

شارا چەند مانگێکە لە دەرکەوتنی نەبووەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام ئەکاونتی نەماوەو لە ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووەو دوور لە چاوی سۆشیاڵ میدیا ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەکات.

 

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.

 

شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد. 

 


PM:07:10:26/12/2019