هەنگاو: بە تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد کوژراوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووەکانی سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو".

 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشیکرد" هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی سێوی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە، لە ئاکامی ئەو دەستـرێژەدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی ”محەمەد ڕەشید زادە“  خەڵکی گوندی قەلەڕەشی کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ”خدر بینەوا“ خەڵکی گوندی دەرماناوەێ بە سەختی بریندار بووە".

 

هەنگاو دەشڵێت" محەمەد رەشید زادە کە ماوەیەکی کەمە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو بەهۆی بەرکەوتنی دوو گولە کوژراوە، شتومەکی کۆڵبەرەکانیش لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە".

 

 

 

 



PM:01:43:28/12/2019