ئەمشەو سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق هۆشداریدا لهدهرەنجامه خراپه‌كانى ئه‌و هێرشه‌ى كه هێزه‌كانى ئه‌مریكا كردیانه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كى حه‌شدی شه‌عبی له شارى قائیم و وتی" ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مریكا مه‌ترسداره".
لە ڕاگەیەندراوێکدا عادل عبدولمەدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق ڕایگەیاند" كه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستدرێژییه و ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت".
وتیشی" عیراق چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه ره‌تیده‌كاته‌وه ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و لایه‌نێك له ململانێی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵی زۆری داوه بۆ رێگرتن له به‌ریه‌ككه‌وتن".
راشیگه‌یاندوه" ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه بۆردومان كراوه ئه‌ركیان پاراستنی سنوری سوریا بووه له دزه‌كردنی داعش".
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حزبوڵڵای سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له‌پارێزگای ئهنبارو له‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا كرد‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه، هۆی كوژرانی پێنج چهكدارو برینداربونی زیاتر له ٣٠ چه‌كداری دیكه.