وێنە.. شانۆ بەکر بە بۆنەی ساڵی نوێ وێنەیەکی خۆی و خۆشەویستەکەی بڵاوکردەوە

خانمە پێشکەشکاری کورد "شانۆ بەکر فەرەج" نوێترین وێنەی خۆی و هاوژینەکەی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە.

 

شانۆ لە هەژماری فەڕمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" تازەترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی لە ساڵی نوێدا بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە هەوادارەکانی هاوکات شانۆ لە نوسینێکدا دەڵێت" ئەمڕۆ سەرەتای ساڵی تازەیە، وەک هەموو ساڵەکانی تر کە تێمان پەڕاندووە هیواخواز بووین ساڵێکی باش بێت هەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو هەمان هیوا ئەخوازین، هەموو ساڵێک کۆمەڵێک خۆشی و ناخۆشی هەیە بەڵام گرنگ ئەوەیە هەرگیز بێ هیوا نەبین لە ژیان و لەو ساڵانەی تیایدا دەژین ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، با ساڵی ۲٠۲٠ بکەینە ساڵی دڵخۆشی و سەرکەوتن و پێکەوە ژیان دوور لە رق و کینە، هەر وەک پار ئەمساڵیش رەسمەکەمان کوالیتی باش نییە، بەڵام ئەوەی لای ئێمە گرنگە تۆمار کردنی یادگاریەکە".

 

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

 
شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.



PM:06:48:01/01/2020