دوای ئەوەی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی ئەوەی کە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتبوو بەناوی "عەمرە" ڕاگەیاند، هاوکات ئەمڕۆ وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد" كه كه‌سێك كه به‌ناوی گه‌شتی عومره له رانیه پاره‌ی له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی وه‌رگرتبوو، به تۆمه‌تی فێڵ و قۆڵبڕین ده‌ستگیركرا".
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ڕایگەیاند" كه كه‌سێك به‌ناوی گه‌شتی عومره پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و دواتریش خۆی شاردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركراوه، ئه‌و كه‌سه ناوی (ع.ح.ب)، ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵه و به گوێره‌ی مادده‌ی ٤٥٦ی یاسای سزادان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتیشی" ئەو كەسەی دەستگیركراوە، پارەی لە ٦٧ كەس وەرگرتووە، بۆ هەركەسێكیش ١٠٠ دۆلاری وەرگرتووە".
راشیگه‌یاند" ناوبراو دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به پۆلیسی راگه‌یاندووه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌شتكردنی عومره هه‌بووه له كه‌ركوك، به‌ڵام خۆی هیچ نووسینگه‌یه‌كی نه‌بووه و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش ئه‌و پارانه‌ی وه‌رگرتووه".