ئەلیسۆنی گۆڵچی یانەی لیڤەرپوڵ و هەڵبژاردەی بەرازیل، خەڵاتی سامپای ٢٠١٩ی بردەوە وەکو باشترین یاریزانی بەرازیل لە ئەوروپا.
ئەلیسۆن توانی لەگەڵ لیڤەرپوڵ خولی یانە پاڵەوانەکان و سوپەری ئەوروپاو جامی جیهانی یانەکان بباتەوەو پێشتر بە باشترین گۆڵپارێزی کۆپا ئەمریکاو خولی یانە پاڵەوانەکان و باشترینی خولی ئینگلتەراو باشترین بوو لە لای فیفاوە.
دوای ئەویش رۆبێرتۆ فێرمینۆی بەرازیلی دێت و نەیمار لە پلەی سێیەمدایە.
ئەم خەڵاتە پێشتر ٢٠٠٨ کاکاو ٢٠٠٩ فابیانهۆو ٢٠١٠ مایکۆن بەدەستیان هێناوەو تیاگۆ سێلڤاش لە ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ و ٢٠١٣ بەدەستیان هێناوەو نەیماریش لە ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەدەستی هێنا.