خامنەیی فەرماندەیەکی بۆ شوێنی سولەیمانی دیاریکرد

رابەری باڵای شۆڕشی ئێران بەفەرمی (ئیسماعیل قائانیی) وەک بەرپرسی سوپای قودس جێگرەوەی قاسم سولەیمانی دیاریکرد دەشڵێت" ئەو فەرماندەیە ساڵانێکی زۆر لەگەڵ سولەیمانیدا کاریکردوە جێگری ئەو بووە".

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە" ئیسماعیل قائانى دەبێتە جێگرەوە قاسم سولەیمانى کە ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنى "هەورەتریشقە" لەلایەن ئەمریکیەکانەوە لە بەغداد بەئامانج گیرا و لەگەڵ چەند فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى کوژرا".

 

ئیسماعیل قائانى کۆتا پلەى جێگرى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدران بووە، ئەزمونى هەیە لە سوپاى قودس دەزگاى هەواڵگرى ئێران، پلەى سەرلەشکرى هەیە لە سوپاى پاسدران، پۆستەکانى پێشووى قائانى ( فەرماندەى لەشکرى ٢١ى ئیما ڕەزا ى سوپاى پاسدران، فەرماندەى لەشکرى ٥ نەسڕى سوپاى پاسداران، یاریدەدەرى سەرۆکایەتى دەزگاى هەواڵگرى سوپاى پاسدران، ئێستا بەفەرمى سەرۆکى سوپاى پاسدارانى ئێران). 

 

 



PM:02:08:03/01/2020