به‌هۆى ناجێگیرى دۆخى عێراقه‌وه حكومه‌تى میسر گه‌شته‌كانى بۆ به‌غداى پایه‌ته‌ختى ئه‌و وڵاته ڕاگرت.
میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە" سبەینێ چوارشەممە تا هەینی داهاتوو گەشتە فڕۆکەوانیەکانی وڵاتەکەی بۆ بەغداد رادەگرێت، ئەوەش بەهۆی خراپی رەوشی ئاسایشی عێراقەوە".
میدیاکانی میسر ئاماژەیان بەوەشکردووە" جگە لەبەغداو شارەکانی باشوری عێراق کۆمپانیا فرۆکەوانیەکانی میسر ھەفتانە چەند گەشتێکیان ھەبوو بۆ ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی".
دواى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دوایه‌یى عێراق و كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى سوپاى پاسداران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس و زیاتر له ١٠ به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، دۆخى ناوچه‌كه و شارى به‌غدا به‌ته‌واوى تێكچووه و گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتوه‌ته لوتکه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین وڵات گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ به‌غدا ڕاگرت.