ترەمپ: کشانەوەمان لە عێراق ئێران بەهێز دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ رایگەیاند " کشانەوەمان لە عێراق، دەرفەتت دەدات بە ئێران و بەهێزتری دەکات".

 


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە کاتی پێشوازیکردنی لە سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند " رۆژێک دێت کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، بەڵام ئەو رۆژە ئێستا نییە". 

 

 
دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا، بێئاگایی خۆی سەبارەت بەو نامەیە دەربڕی کە سوپای ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراقی ناردبوو تێیدا باسی کشاندنەوەی هێزەکانیان لەو عێراق کرابوو.


سەبارەت بە سەپاندنی سزاش بەسەر عێراقدا، ئەو وتی " کاتێک سزا بەسەر عێراق دەسەپێنن، ئەگەر عێراق بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا نەکات". 

 


ترەمپ باسی کوشتنی قاسم سولەیمانیشی کرد و رایگەیاند " ماوەی چەند رۆژێک بوو چاودێری ئەو فەرماندەیەیان دەکرد کە بەنیازی داڕشتنی پلانی "هێرشێکی گەورە" بوو. 

 


هاوکات قاسم سولەیمانی بە دڕندە ناوبرد و رایگەیاند "چەندین وڵات سوپاسگوزاری ئەمریکان بەهۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی". 

 


لەبارەی هێرشی ئێران دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ترەمپ دەڵێت، بەتەواوی ئامادەی رووبەڕووبوونەوەن و ئامدەن وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە.

 


AM:12:16:08/01/2020