ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتيى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى ڕێواز فایەق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كان و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه چوو.
هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەکەدا هەمووان لەسەر چەند خاڵێک هاوبەشبوون و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەبارەی بارودۆخی عێراق ناوچەکە کردەوە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8-1-2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كان و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنى پێشهاته‌كان و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه گهيشت:
1- كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕووداوانه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له عێراق ڕوويان دا، به‌تايبه‌تيش پێشهاته‌كانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكانه له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌ك و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى گه‌لانى عێراقدا نييه، بۆيه داوا ده‌كه‌ين هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و سه‌رجه‌م و هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى فيدراڵ هه‌وڵى جددى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانى يهكلاكردنهوهى ململانێكان و گه‌لى بهشمهينهتى عێراق چيتر باجى ئه‌و ڕووداوانه نه‌دات و ئه‌و بارودۆخه نه‌كرێته بيانووى پشتگوێخستنى خواسته ڕه‌واكانى هاووڵاتيان و خۆپيشانده‌رانى عێراق.
2- هاوههڵوێستيى فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رز نرخێنرا و دووپاتى زه‌رووره‌تى كارى هاوبه‌ش و پاراستنى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه‌كان له به‌غدا و هه‌رێم كرايه‌وه به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كيى هه‌مووان بێت.
3- پاڵپشتيى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى دووپات كرايه‌وه.
4- كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانييه‌وه سه‌يرى هه‌نگاونانى يه‌كلايه‌نه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له دانيشتنى ڕۆژى يه‌كشه‌ممه 5-1-2020يدا ده‌كات و به پێشێلكردنى بنه‌ماى پێكه‌وه‌كاركردن و ده‌وڵه‌تى فيدراڵ و به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ پرۆسه‌ى سياسى و سهقامگيريى عێراق.
5- كۆبوونه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان به به‌شدارى و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه كوردستانييه‌كان بێت.