ئەیاد عەلاوی دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمان كشاندەوە

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامێتی پەرلەمان پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرد. 

 

نوسینگەی راگەیاندنی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە رایگەیاندوە" پەرلەمان نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت لە یاسا داناندا و نەیتوانیوە رۆڵی چاودێرێكی باش ببینێت، وەكو پێویستیش وەڵامی داوكاری خۆپیشاندەرانی بە جدی و ئیجابی نەداوەتەوە، بۆیە بڕیاریداوە دەستلەكار بكێشێتەوە".

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی یەكێكە لە سیاسەتمەدارە دیارەكانی عێراق و لە ئەیلوی ٢٠١٤دا بوو بە سەرۆك وەزیران، بەڵام ماوەی كەمتر لە ساڵێك لە پۆستەكەیدا مایەوە، عەلاوی لەساڵی ٢٠٠٧ وەزیری پەیوەندییەکان بووە لە حکومەتەکەی نوری مالیکی، هاوکات لە رۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ سوێندی یاسایی وەكو ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق خواردوە.

 


PM:08:41:10/01/2020