راهێنەری برایەتی وازیهێنا
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌نێو باره‌گای یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی له شاری هه‌ولێر، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكاهتبوون كه بریتی بوون له:-
1- گفتوگۆی گشتی وه‌رزشی بۆ دارشتنی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ ساڵی تازه‌ی 2020 له‌ڕووی دابه‌شكردنی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانن درێژه به ئه‌نجامه باش و دیاره‌كانی یانه‌ی برایه‌تی بده‌ن و هه‌وڵی زیاتر بۆ باشتركردنی ئه‌نجامه‌كان بخه‌نه گه‌ڕ، به‌شێوه‌یه‌ك ئاست و ئه‌نجامه‌كان له خواستی جه‌ماوه‌ر و ناوی یانه‌كه‌مان بیت.
2- گفتوگۆ و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتووانی یانه‌كه‌مان به‌شدار له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌ویش دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیاری تیپ (حه‌سه‌ن سه‌لیم).
3- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 11-1-2020 راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتووانی یانه‌كه‌مان (فاتح حمه‌خان) نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له راهینه‌رایه‌تی یانه‌كه‌مان به‌هۆی باری ته‌ندروستی خۆیه‌وه پێشكه‌شی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی و ده‌سته‌ی كارگێری یانه كرد، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه كه خودی راهێنه‌ر (فاتح حمه‌خان) خۆی ئاماده‌بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كرا و به‌كۆی ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه داواكه‌ی راهێنه‌ر قبولكرا.
له‌هه‌مان كات ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی راهێنه‌ری ناوبراو كرد، بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی له رابردوو و ئێسته پێشكه‌شی یانه‌ی برایه‌تی كردووه كه چه‌ندین ساڵه توانیویه‌تی ئه‌نجامی باش و دڵخۆشكه‌ی بۆ یانه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكات.
وێرای نه‌مانی له ئه‌ركی راهینه‌رایه‌تی یانه‌ی برایه‌تی، له‌پای ئه‌و خزمه‌تی به یانه‌ی برایه‌تی كردووه، كارگێری یانه خه‌ڵاتی راهێنه‌ره‌كه‌ی كرد و بریاری دا (فاتح حمه‌خان) به ئه‌ركێكی تازه له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی به‌رده‌وام بێت، ئه‌ویش وه‌كو راوێژكاری ده‌سته‌ی كارگێری یانه بۆ یاری (تۆپی پێ) دیاریكرا.
هاوپێچ: نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی برایه‌تی (فاتح حمه‌خان).
یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
2020-1-11
PM:10:53:11/01/2020