به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان هۆشدارییه‌كى له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى سه‌رما و باران و به‌فربارینه‌وه بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە" سبەینێ دووشەممە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سێبیری، سبەینێ بەیانێکەی باران بارین دەستپێدەکات و سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و سنووری پارێزگای هەولێر بارانی زیاتر دەبێت، بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تەنها لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەبێت".