سلێمانی.. دوو تۆمەتباری ئێرانی دەستگیركران


مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە لەڕێگەی تەڕدەستی (سیحر )ەوە پارەیان لە هاوڵاتیان دزیوە .

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی 9-1-2020، سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی تۆماركرا كە لەڕێگەی تەڕدەستییەوە پارەیان لەهاوڵاتیان دزیبوو وە لەناو بازاڕی شاری سلێمانیش بڕی 2500 دۆلاریان لەهاوڵاتییەك دزیبو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دەركەوت كە تۆمەتباران بەرەو سنوری باشماخ هەڵاتون، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی مەبەست و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی باشماخ توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند" لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( م ، ع ، س و أ ، ی ، ب ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیانداو دەستبەسەر ئەو بڕەپارەیەشدا گیراوە كە پێیان بووە".

وتیشی" پێدەچێت تۆمەتباران تاوانی تریان لەناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان ئەنجامدابێت، چونكە چەند جارێك سەردانی شارەكانی هەولێرو دهۆكیان كردووە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".




PM:01:01:13/01/2020