ریاڵ مەدرید ئەستێرەکانی بۆ گەڕایەوە


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوەو دەتوانن ئامادەی یارییەکەی سبەی ببن.
ئەمڕۆ هەینی یانەی ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانە بە کۆمەڵەکانی بۆ یاری سیڤیلیا ئەنجامدایەوەو هەردو یاریزان رامۆس و کەریم بنزیمە توانیان راهێنانی بە کۆمەڵ بکەن لەگەڵ یاریزانەکانی تری یانەکە.
بەمەش ئەو دوو یاریزانە دەتوانن ئامادەی یارییە قورسەکەی دژی یانەی سیڤیلیا ببن کە سبەی شەممە لە کاتژمێر ٦:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید ئێستا لەتواناکانی ئیدن هازارد بێبەشەو چاوەڕوانە سەرەتای مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە.



PM:05:14:17/01/2020