هەنگاو: له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 30 ژن كوژراون

لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند"  لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ٣٠ حاڵەتی کوشتنی ژنان لە کوردستان تۆمار کراوە کە پێنج حالەتی لەژێر ناوی نامووس بووە".

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چاودێرى ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، له‌ راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە" لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ەدا  نزیکەی ٣٣ ژن لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە و ئورمیە کوژراون کە ٩٤٪ی ئەو حالەتانە بە دەستی کەسانی نزیکی کوژراوەکان بوون، وەک باوک، هاوژین،کوڕ و برا".

 

جیاکردنەوە بە پێی هۆکار

زیاترین ڕێژەی کوژرانی ژنان بە هۆی کێشەی خێزانی بە تایبەت کێشە لەگەڵ هاوژین بووە و هۆکاری ٨ حاڵەتیش بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

قەتڵی نامووسی: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

کێشەی خێزانی: ١٨ حاڵەت کە دەکاتە ٥٤.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

دزینی زێـر و پارە: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان


نادیار: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ٢٤٪ی کۆی حاڵەتەکان

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

زیاترین ڕێژەی کوژرانی ژنان لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان تۆمار کراوە کە دەکاتە ٦٦٪ی کۆی حاڵەتەکانی کوژرانی ژنان لە ساڵی ٢٠١٩.

پارێزگای سنە: ١٤ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٨ حاڵت

پارێزگای ئورمیە: ٥ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٤ حاڵەت

پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت

جیاکردنەوە بە پێی پەیوەندی نێوان بکوژ و کوژراو

زیاترین حاڵەتەکانی کوژرانی ژنان لە کوردستان لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان وەکوو باوک، هاوژین، برا، کوڕ و دەزگیران تۆمار کراوە.

کوژران بە دەستی کەسانی نزیک: ٣١ حاڵەت

کوژران بە دەستی کەسانی نەناسراو: ٢ حاڵەت

شێوەی کوژران

بەکارهێنانی چەقۆ: ٨ حاڵەت

خنکاندن: ٨ حاڵەت

بە چەک: ٧ حاڵەت

لێدان و کوتان: ٤ حاڵەت

هەڵواسین: ٣ حاڵەت

سووتاندن: ١ حاڵەت

نادیار: ٢ حاڵەت

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەنگاو دەشڵێت" ناسنامەی ٢٩ کەس لەو ژنانەی کە لە ٢٠١٩ دا کوژراون بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و تەنیا ناسنامەی ٤ کەسیان کە لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانەوە بڵاو کراونەتەوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە".

 

 



PM:06:57:19/01/2020