بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو ته‌رمی پێنج كۆچبه‌ری خنكاوی ناو یه‌خته نوقمبوه‌كه‌ی یۆنان بهێنرێنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی.
له‌وباره‌یه‌وه ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاندوه" به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه له یۆنان و له باڵیۆزخانه‌ی عێراق، كاروباری یاسایی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی پێنج كۆچبه‌ر به‌كۆتاهات، كه له روداوی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌ختێكدا له‌ناو ده‌ریای ئایۆن له‌نێوان توركیا و یۆنان، رۆژی 11ی ئه‌م مانگه گیانیان له‌ده‌ستدا".
لای خۆشیه‌وه شێخ حسێن حه‌مه‌ساڵح، نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له یۆنانیش رایگه‌یاندوه" سبەینێ پێنج شه‌ممه ته‌رمه‌كان به‌ڕێده‌كرێن بۆ دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی" بڕیاروایه رۆژی هه‌ینی، كه ده‌كاته 24ی مانگ، بگه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و له‌لایه‌ن كه‌سوكاریان و به‌رپرسانی ده‌زگای لوتكه‌وه پێشوازی له ته‌رمه‌كانیان بكرێت".