" هونەرمەند محەمەد عەباس بەرەوچاکبوونەوە دەڕوات "

هونەرمەندێکی کورد مژدەی چاکبوونەوەی محەمەد عەباس گۆرانیبێژی ناسراو بە هەوادارانی رادەگەیەنێت.

 

 
خانمە گۆرانی بێژی ناسراو، ئەمەل سەعید کوردە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسوویەتی" مژدە ..سوپاس بۆ یەزدانی گەورە کە هەمیشە میهرەبانی دەپرژێنێ بەسەرماندا، هیچ کات بێ ئومێد مەبەن لە بەخەشندەیی ئەو، وەک چۆن هەواڵە ناخۆشەکەم لای خۆمەوە شێر کرد، هەرواش بە واجبی دەزانم دڵتان خۆش بکەم و پێتان ڕابگەیەنم لە ئێستادا  سوپاس بۆ خوا گەورە هونەرمەندی کورد محمد عەباس بەهرام پرۆفیسۆرەکەی مژدە و ئومێدی چاک بوونەوەی پێ داوە لە زووترین کاتتدا وەک جەنگاوەرێک ڕزگاری دەبێت لە جەنگ و بە سەرکەوتویی". 

 

 
ئەمەل سەعید کوردە دەشڵیت "بە ئومێدین هونەرمەندی ناوبراو و گشت هونەرمەندان بەدوور بن لەئێش و ئازار.

 

 

کوردە دوو وێنەی محەمەد عەباسی بڵاوکردۆتەوە لە کاتی نەخۆشیەکەی و لەکاتی چاکبوونەوەیدا.



محەمەد عەباس هونەرمەندێکی ناسراوی شاری کەرکوک و باشوری کوردستانە، ماوەیەک لەمەوپێس هەواڵی تووشبوونی بە شیڕپەنجە بڵاوکرایەوە، ئێستا ئەمەل سەعید کوردە هەواڵی چاکبوونەوەی بڵاوکردەوە.

 


PM:11:34:27/01/2020