لە سلێمانی 4 دوكانی غاز بەهۆی گرانفرۆشییەوە داخران

بەهۆى شاردنەوە و گرانفرۆشی غازى ماڵان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چوار دوکان دادەخات.

ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەى یەکى سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو دوکان و شوێنانەى غازى ماڵان دەشارنە یاخود بەگران دەیفرۆشن، لە شەقامی مامە ڕیشە چوار دوکانى غاز فرۆشتن دادەخات".

وتیشی" پێشتر، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کارگەکانی غازى ماڵان و تاک فرۆشەکانی ئاگادار کراونەتەوە، لە شارى سلێمانی لەروى کەمییەتی و نرخەوە کێشە بۆ غاز دروست نەبوە، هەرشوێنێک غاز بشارێتەوە یاخود بە گرانتر لە نرخی ئاسایی خۆى بیفرۆشێت روبەروى داخستن دەبێتەوە".

 

دەشڵێت" ئەو غازەى لەلایەن دوکاندارەکان شاردرابونەوە بە نرخی ئاسایی کە حەوت هەزار و (500) دینارە بەسەر هاڵاتیاندا دابەش کراوە و هاوڵاتیانیش دەستخۆشیان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کردوە".

ئاماژەى بۆ ئەوە کرد" بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەى یەکەوە شوێنەکان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەورى رێکارى یاسایی دەکرێنەوە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیەوە، چەند دوکان و کارگەی فرۆشتنی غاز بەهۆی گرانفرۆشتن و شاردنەوەی غاز لە هاوڵاتیان داخرن.

 


PM:05:38:29/01/2020