هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، هاوسەرۆکی شارەوانی توشبا-ی باکووری کوردستان دەستگیر کرد. 

 

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئایشە میناز هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی توشبای وانی باکووری کوردستان و دەستگیریان کرد و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترایەوە.

 

میناز لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ٣١ی ئازاردا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای هەڵبژێردرابوو. بەڵام بە بیانووی لەکاردوورخستنەوەی هاوشارەدار ییڵماز بەرکین بە بڕیارنامەی حوکمی یاسا، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەڵگەی دەستبەکاربوونی پێنەدا و لەجیاتی ئەو بە سالی ئاکمەنی ئاکەپەیی درا.



PM:05:35:31/01/2020