له باره‌ی راسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند" گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی دیاریكردووه، نه‌وه‌ك لایه‌نه سیاسیه‌كان".
له‌په‌یامێكدا كه له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژویی عێراقه كه هاوڵاتیان سه‌رۆك وه‌زیرانێكیان دیاریكرد دور له‌كوتله سیاسییه‌كان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌نگاوێكی نوێی به‌هێزه بۆ داهاتوو".
لە پەیامەکەیدا سەدر ئەوەشی خستەڕوو: محەمەد عەلاوی لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە، نەك كوتلە سیاسییەكان، ئومێدەوارم راسپاردنی محەمەد عەلاوی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، لەلایەن گەلەوە قبوڵكراو و جێی رەزامەندیان بێت".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی كرد، خۆی راده‌ستی فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نه‌كات.
ئەم هەڵوێستەی سەدر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە و چالاكوانان رەخنەی ئەوەیان لێگرتووە كە ئەگەر عەلاوی لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرابێت، چۆن موقتەدا دەڵێت ئومێدەوارم گەل پێی رازی بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌وی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران راسپاردووه.