بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى چه‌ند پرسێكى ناوخۆیى و عێراقى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومەت لە هەولێر کۆببێتەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خرێته‌ڕوو.