رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە ٨١% بەرزدەبێتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهان پێشبینی دەکات تا ٢٠ ساڵی کە رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە بەرزدەبێتەوە بۆ لە٨١%. دەزگا تەندروستیەکانی هەرێمیش رایگەیاند لە ساڵی پارەوە ٦٩٣٤ کەس بەشیکی خەڵکی کوردستان و بەشێکی خەڵکی عێراق تووشی نەخۆشی شێر پەنجە بووە.
 


لە رۆژی جیهانی رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوبات ڕێكخراوی تەندروستیی رایگەیاند سەرباری پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی، پێشبینی كرد تا ساڵی ٢٠٤٠، تووشبوون بە شێرپەنجە بە شێوەیەكی مەترسیدار بەرزبێتەوەو، رێکخراوەکە بەشی زۆری دەگەڕێنێتەوە بۆ پیسوونی ژینگە. 


دەزگا تەندروستیەکانی هەرێمیش رایگەیاند لە ساڵی پارەوە ٦٩٣٤ کەس بەشیکی خەڵکی کوردستان و بەشێکی خەڵکی عێراق تووشی نەخۆشی شێر پەنجە بووەو، ١٠٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



ئەو وڵاتانەی دەبنە مەنزڵگای کێڵگەکانی شێرپەنجە وەک رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ دەکات زیاتر وڵاتانی هەژار و وڵاتانی مامناوەندی دەگرێتەوە، ئەمەش بە هۆی نەبوونی پێداویستییەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە.



تەندروستی جیهانی باس لەوەش دەکات جگە لەژینگە، خۆراكی دەستكاریكراو، پاشماوەی شەڕەكان، جگەرەكێشان و خواردنەوە كحولییەكان لە هۆكارە سەرەكییەكانی تووشبوون و زیادبوونی نەخۆشیی شێرپەنجەن.

 


PM:08:12:04/02/2020