ئەزهەر داوای دادگایی كردنی هەیفا دەكات

ئەزهەری میسر لەسەر ڕاگرتنی فیلمەكەی هەیفا هاتە دەنگ و پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران دەربڕی.
نوسینگەی بریكاری ئەزهەر لە میسر، لە بەیاننامەیەكدا باسی ڕاگرتنی فیلمەكەی هەیفا وەهبی دەكات لەو وڵاتە و ئاماژە بەوە دەكات كە نابێت تەنها لەسەر قەدەغەكردنی فیلمەكە بوەستن، بەڵكو پێویستە 
سینارست و دەرهێنەر و ئەكتەری فیلمەكە دادگایی بكرێن، بەتۆمەتی تێكدانی ئەدابی گشتی.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە كۆمەڵگەی میسری لە ئێستادا پێویستی بە فیلمێكە لەسەر ڕەوشتی بەرزو ڕەفتارە جوانەكان.
چەند ڕۆژێك بەرلەئێستا سەرۆك وەزیرانی میسر بڕیاری قەدەغەكردنی فیلمەكەی هەیفای دەكرد، بەهۆی بونی چەند دیمەن و قسەیەكی نەشیاو لە گرتەكانی فیلمەكەداو بڕیاریدا كە جارێكی دیكە لەلایەن چاودێری هونەری ئەو وڵاتەوە سەیر بكرێتەوە. 



AM:11:26:27/04/2014