مەزڵوم كۆبانێ: دەروازەمان بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب كراوەیە

ئەمڕۆ هەینی ٧ شوباتی ٢٠٢٠ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، دەرگایان بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب كراوەیە.

مەزلووم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" تا ئێستا هەزاران پەنابەری ئیدلب بۆ ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە گواستراونەتەوە و پێشبینی دەكرێت كە پەنابەرانێكی زیاتر بەرەو ئەم ناوچەیە بێن".

وتیشی" ئێمە بەردەوام دەبین لە كراوەبوونی دەرگاكانمان بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب".

كۆبانی جەختی لەوەش كردەوە: ئێمە وەك گەلی سووریا هەموو بەشێكین لەم وڵاتە هیچ‌كەس نابێ خۆی بە منەتباری كەسێكی دیكە بزانێت. لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمە نە دیوارێكی بەرز هەیە و نە زەوینی مین چێندراو و نە سنوورێك كە دەسترێژی بكاتە سەر خەڵكی سڤیل.

 

 



PM:12:39:07/02/2020