کاتی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بزانن



ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کاتی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیای دیاری کردو تیروپشکیشی لە نێوان هەر چوار یانەکە ئەنجامدا.
لە تیروپشکەکە یانەی  ئاتلەتیک بیلباو رووبەڕووی گرانادا بووەوەو یانەی ریاڵ سۆسیدادیش رووبەڕووی  میراندێس بووەوە.
کاتی یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی نێوان گراناداو بیلباو لە ١٢ی مانگی دوو دەبێت و یاری گەڕانەوەش لە ٥ی مانگی سێ دەبێت.
یاری ریاڵ سۆسیدادو میراندێس لە ١٣-٢- ٢٠٢٠ یاری چوون دەکرێت و لە ٤-٣- ٢٠٢٠ یاری گەڕانەوە دەکرێت.

یاری کۆتایی جامەکە لە ١٨-٤- ٢٠٢٠ دەبێت  لە یاریگای سیڤییا.



PM:10:16:07/02/2020