لینین ره‌ملى نووسەری ناسراوی میسر کۆچی دوایکرد

دوێنێ هەینی نووسه‌ری به‌ناوبانگى میسر، لینین ره‌ملى بە نەخۆشی كۆچى دوایى كرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی میسر، لینین ره‌ملى نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى شانۆ و فیلمى میسرى دوێنێ له‌ ته‌مه‌نى ٧٤ ساڵیدا دواى چه‌ند ساڵێك ململانێى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى كۆچى دوایى كرد.

لینین ره‌ملى ١٨ى ئابى ١٩٤٥ له‌دایكبووه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانى میسر و چه‌ندین كارى هونه‌رى به‌ناوبانگى هه‌یه‌.
 


PM:12:40:08/02/2020