محەمەد تۆفیق عەلاوی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

وابڕیاره‌ كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌ به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت" حكومه‌تى نوێ پێویستى به‌ پاڵپشتى كورد هه‌یه‌".

 

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ شەمممە ٨ی شووبات فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد ڕایگەیاند" محەمەد تۆفیق عەلاوی، كاندیدی راسپێردراو بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، سەردانی هەرێم دەكات بۆ پێكهێنانی كابینەكەی".

 

وتیشى" ئه‌گه‌رچى رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ستنیشاننه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ى دیاریكراوه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ كه‌ ٣٠ رۆژه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیش كۆده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تى نوێ پێویستى به‌ پاڵپشتى كورد هه‌یه‌".

 

لەبارەی داواكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاندیدی راسپێردراو، فارس عیسا روونی كردەوە: داوامان ئەوەیە ئەو دۆخەی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئاسایی بكرێتەوە، چونكە دۆخێكی نەخوازراوە.

 

 

 
 
 


PM:01:37:08/02/2020