سبەینێ وەفدی دانوستانكاری پارتی‌و یەكگرتوو كۆدەبنەوە

بڕیاروایە سبەینێ وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی  سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی بكات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یەكگرتوو بە گوێرەی لێدوانێك لە وەفدی دانوستانكاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە:

سبەی دووشەممە 2014/4/28 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەولێر هەردوو وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆدەبینەوە، بەمەبەستی بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەكانی نێوانمان سەبارەت بە چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان .



PM:05:00:27/04/2014