کۆرتوا بە باشترین دیاری کرا


تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی یانەی ریاڵ مەدرید بە باشترین یاریزانی مانگی یەکی رابردووی خولی ئیسپانیا دیاری کرا.
کۆرتوای تەمەنی ٢٧ ساڵ، لە سێ یاریدا لەم مانگە ئەنجامیداوە، کە دژی یانەکانی سڤییاو ڤەلەد وەلیدو خیتافی بووە لە دوو یاریاندا گۆڵی لێنەکراوە.
هەروەها ئەو گۆڵپارێزە شەوی رابردوو توانی لەگەڵ یانەکەی ٤-١ لە یانەی ئۆساسۆنا ببەنەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکەن.
کۆرتوا ئەم وەرزە لە خولی ئیسپانیا کەمترین گۆڵی لێکراوەو خاوەنی خاوێنترین گۆڵە.



PM:07:22:10/02/2020