کاتی یەکەم یاری هازارد ئاشکرا بوو

پاش پێکانەکەی کە توشی هات، رۆژنامەی مارکا کاتی گەڕانەوەو یەکەم یاری ئیدن هازارد لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات و ئەو یاریزانە لە هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، هازارد لە دژی یانەی سەلتاڤیگۆ دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و زیدان چەند خولەکێک دەرفەتی یاریکردنی پێدەدات کە یاریەکە لە یاریگای بێڕنابیۆ لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

هەروەها زیدان دەیەوێت بە تەواوی بۆ یاری مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەم مانگە ئامادە بێت و دژی سەلتاڤیگۆو لیڤانتی دەرفەتی یاریکردنی پێ دەدات، کە لە ئێستادا لە %١٠٠ لە پێکان باش بووەتەوە.

هازارد لە یاری پاریس سانجێرمانەوە توشی پێکان بووەو تا ئێستا یاری نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی راهێنانی بە کۆمەڵ چەند رۆژێکە دەکات.




PM:10:55:10/02/2020