دهۆک.. خوشك و برایه‌ك سووتان

پۆلیسی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت" به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ماڵێك دوو منداڵی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا".

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ شەممە ئاماژەی بەوەکرد" كاتژمێر ١٢ شەوی رابردوو لە کۆمەڵگەی شاریا سەر بەقەزای سێمێڵ لە دهۆک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوەو له‌ئه‌نجامدا دوومنداڵی خێزانێك سوتان و گیانیان له‌ده‌ستدا".

پۆلیسی دهۆک ڕاشیگەیاند" ئه‌و منداڵانه‌ ناویان ئێلین فلیت تەمەن سێ ساڵ و ئەلەنف فلیت تەمەن یه‌ك ساڵ كه‌ خوشك و برا بوون گیانیان لەدەستدا".

PM:08:07:15/02/2020