مەسرور بارزانی: پێویسته ڕه‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و ئه‌وله‌وییه‌ت شه‌ڕی دژ به تیرۆر بێت
له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مەریكی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" پشتیوانی حکومەتێک دەکەین پابەندی مافە دەستوورییەکانی هەرێم بێت".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند" پشتیوانی حکومەتێک دەکەین پابەندی قەوارەی فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێت".
له باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مەریكا كه تێیدا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران، كوژرا، مەسرور بارزانی وتی" هه‌ر هه‌نگاوێك كه ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه زیاتر بكات، ئه‌وا خزمه‌ت ناكات به سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هه‌ر بۆیه‌ش لایه‌نه‌كان پێویسته ڕه‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و ئه‌وله‌وییه‌تی كاری هه‌موویان شه‌ڕی دژ به تیرۆر بێت".
ڕۆژی یەکی ئەم مانگە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاسپارد، عەللاوی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتکرایەوە بەڵام لەلایەن شیعەکانەوە پشتیوانی لێ‌کرا.
AM:12:02:16/02/2020