ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٧٧٠ کەس

ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرنای کوشندە لە چین گەیشتە هەزارو ٧٧٠ کەس لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا ١٠٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

 بەپێی نوێترین ئاماری لیژنەى تەندروستى چین، هەزار و ٧٧٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٧٠ هەزار و ٥٠٠ کەس بەرزبووەتەوەو لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا ١٠٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

کۆرۆنا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت، تاکو ئێستا لە ٣١ وڵات تۆمار كراوە، بەڵام تەنها لە وڵاتی چین بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبووەتەوە، لە دوایین لێدوانیشدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەو ڤایرۆسە مەترسییە بۆ سەر ژیانی زۆرینەی مرۆڤایەتی.




AM:09:50:17/02/2020